دەمبوسێک لە بۆرى هەناسەدانى کچێک دەرهێنرایەوە
ژنان و کچان وریابن
دەمبووسێک ژیانى کچێکى خستە مەترسییەوە
964+
کچێکى 13 ساڵانى شارى سلێمانى، دەمبووسى سەرپۆشەکەى چووەتە ناو بۆرى هەناسەدانى بە نەشتەرگەرى دەرهێنرایەوە، ئەو پزیشکەى نەشتەرگەرییەکەى ئەنجامداوە دەڵێت، مردن بەهۆى ئەم حاڵەتەوە تۆمارکراوە.
دکتۆر فەهمى حوسێن کاکەمەند، پزیشکى پسپۆڕ لە نەشتەرگەرى سنگ و بۆرییەکانى خوێن، لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، دوێنێ پێنجشەممە، کچێکى 13 ساڵان دەمبوسى سەرپۆشەکەى چووەتە ناو بۆڕى هەناسەدان و دواتر بە بەنجى مەوزووعى و بە نازوور دەمبوسەکەى بۆ دەرهێنرایەو.
وەک باسى دەکات ئەو حاڵەتە زیاتر لە ژنانى سەرپۆش بەسەر و گەنجەکاندا روودەدات، ئەوەش کاتێک لەچکەکەی دەبەستێت و دەمبووسەکە دەخاتە ناودەمی و قسە دەکات یان دەکۆکێت، لەو کاتەدا دەمبوسەکە دەچێتە بۆرى هەناسەدان.
لەرووى زانستى پزیشکییەوە حاڵەتەکە پێى دەوترێت کۆمیشانەى حیجاب Hijab Syndrome
“لە کاتى روودانى حاڵەتەکە نەخۆشەکە پێویستی بە هەناوبینی هەیەو زۆربەی جار بە بەنجی گشتی دەردەهێنرێت.”، دکتۆر فەهمى واى نوسیوە.
ئاشکراشىى کردووە کە مردن بەم هۆیەوە لە چەند شوێنێک تۆمارکراوە و لە شارى سلێمانیشى مردن بەم هۆیەوە هەبووە.