پۆلیسی زاخۆ ئەو دوو چەقۆوەشێنەی دەستگیر کرد کە هەڵاتبوون
پێشتریش دووانی دیکەی دەستگیر کردبوو
پۆلیسی زاخۆ ئەو دوو چەقۆوەشێنەی دەستگیر کرد کە هەڵاتبوون
964+
شۆڕش قادری
پۆلیسی زاخۆ ئەو دوو چەقۆوەشێنەی دەستگیر کرد کە شەوی رابردوو لەگەڵ دوو کەسی تر هاوڵاتییەکیان بەر چەقۆدا و هەڵاتبوون.
شەوی رابردوو لەنزیک ئۆڤەرپاسی زاخۆ، چوار کەس هێرشیان کردە سەر گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ بەناوی (إ، ص، ع) و بەر چەقۆیاندا و دوای گواستنەوە بۆ فریاکەوتنی زاخۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، هەر دوای رووداوەکە دوو لە چەقۆوەشێنەکان دەستگیر کران، بەڵام دووانەکەی دیکە هەڵاتن.
ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ هەینی 24.1.2025 دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش دەستگیرکراون، پەڕاوی لیکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە”.
“هەر چوار تۆمەتبارەکە خەڵکی زاخۆن و تەمەنیان سەروو 18 ساڵە”، ئەحمەد رەمەزان وای وت.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەسنوری ئیدارەی زاخۆ، ئەمە سێیەم حالەتی شەڕە چەقۆیە لەنێوان گەنجان، کە بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستداوە و دووانی تریش برینداربوون.