ژینگەپارێزی هەولێر سەر و ژێری پردەکانی پاک کردەوە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی هەولێر
"خەڵک پابەند نییە و زبڵێکی زۆر فڕێدەدەن"
ژینگەپارێزی هەولێر سەر و ژێری پردەکانی پاک کردەوە
964+
شۆڕش قادری
رۆژانە زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر لەسەر شەقام و پردەکانی پەڕینەوە فڕێدەدرێت، بۆیە ژینگەپارێزی هەولێر قۆڵی لێهەڵماڵی و سەر و ژێری پردەکانی پاککردەوە.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “بەسەرپەرشتی لیژنەکانمان لە بەڕێوەبەرایەی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە هەڵمەتێکی فراواندا، تەواوی سەر پرد و ژێر پردی پەرینەوەی ناو شار پاک کرایەوە”.
“رۆژانە خەڵکێکی زۆر بەسەر پردەکانی پەرینەوەدا هاتوچۆ دەکەن و زبڵ و خاشاکێکی زۆر فڕێدەدەن، بۆیە ئەگەر زوو زوو پاک نەکرێنەوە، بۆگەن دروست دەکەن و سیمایەکی ناشیرین بە شار دەبەخشن”، ژیار جەلال وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکانیان هەفتانەیە و لەگەڵ ئەوەشدا تیمەکانیان بە شۆفڵ و تانکەری ئاو، تەواوی کۆڵان و شەقامەکانی عەلوەی کۆنی سەوزە و مێوەیان پاک کردووەتەوە.