زیانەکان نەزانراون

ئاگرێکی گەورە لە تانکی ژمارە دووی کێڵگەی نەوتی رومەیلەی بەسرە کەوتەوە

964+

ژێوار خدر

ئاگر لە تانکێکی وێستگەی غازی کێڵگەی نەوتی رومەیلەی بەسرە کەوتەوە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ هەینی 24.1.2025 ئاگر لە تانکی ژمارە دووی وێستگەی دابڕانی غازی پێنجەم لە کێڵگەی نەوتی رومەیلە لە بەسرە کەوتەوە، هێشتا زیانە گیانی و مادییەکانی نەزانراون.

سەرچاوەکە وتیشی، ئاگرەکە کاتێک کەوتووەتەوە کە نەوتی خاو چوار مەتر بەرزبووەتەوە لەناو تانکییەکەدا، ئەوەش وایکردووە بڕێکی زۆر غاز دروستببێت وپەستانی خستووەتە سەر تانکییەکە و ئەنجامدا تانکییەکە گڕی گرتووە سەقفی تانکییەکە تەقیوە.

ئاگر لە كەمپێكی ئاواره‌كان کەوتەوە و 150 خێزانیش گەڕانە...

ئاگر لە كەمپێكی ئاواره‌كان کەوتەوە و 150 خێزانیش گەڕانەوە زێدی خۆیان