ئاکرێ. وێنە 964
ته‌قه‌كه‌ره‌كان دوو كه‌سن و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش سه‌لامه‌ته
لە ئاکرێ ته‌قە له ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکى نه‌هێشتنى تاوان ده‌كرێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە قەزای ئاکرێ تەقە لە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی بنکەی نەهێشتنی تاوان کرا و، تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکەی كه‌وتووه و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش سه‌لامه‌ته.
رووداوه‌كه، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.1.22، لە سەر رێگای گوندی “گوندک”ی بۆ سەنتەری ئاکرێ روویداوه، ئه‌فسه‌ره‌كه لەكاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له گوندەکەیان ته‌قه‌ى لێكراوه.
سەرچاوەیەکی فەرمی لە سنووری قەزای ئاکرێ بۆ 964 پشتراستیکردووە، دوو كه‌س ته‌قه‌كه‌یان له‌و ئه‌فسه‌ره‌كه كردووه، لێکۆڵینەوە لە سەر روداوەکە لەلایەن هێزه ئەمنییه‌كان دەستیپێکردووە و تاوه‌كو ئێستا دوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه دەستگیرنەکراون.
وتیشی “هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە هۆکارەکەی کێشەی زەوی و زار بێت له‌نێوانیان بەڵام جارێ بە روونی هۆکارەکەی نازاندرێت”.
لایخۆشییەوە، نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژى تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت ، تا ئێستا هیچ بریندارێك له‌سه‌ر بابه‌تى ته‌قه‌كردن نه‌هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن