دوای سەرکەوتنی لە ریزبەندییە نێودەوڵەتییەکان
زانکۆی ھەڵەبجە مەراسیمی سەرکەتنی زانکۆ و رێزلێنانی بۆ توێژەرەکانی سازکرد
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار لە مێژووی زانکۆکەدا، ئەمساڵ زانکۆی ھەڵەبجە لە ریزبەندی “Scimango” تۆمار کراوە، لە ریزبەندی “Transparent”یش بۆ ئەمساڵ ھاتووەتە ریزبەندی 12یەمینی زانکۆکانی ھەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025 مەراسیمی راگەیاندنی ریزبەندی زانکۆکە لە ریزبەندییە نێودەوڵەتیەکان سازکرا، تێیدا رێزلێنان بەخشرایە ئەو توێژەرانەی کە بەشداربوون لە بەرەوپێشبردنی زانکۆکە.
باوەڕ محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی ریزبەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ھەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ”لە مەراسیمەکەدا مژدەی سەرکەوتنمان راگەیاند، چونکە ئەمە یەکەم جارە وەک زانکۆی ھەڵەبجە لە ریزبەندی Scimango تۆمار دەکرێین، لە مانگی پێنجی 2026 پلەی زانکۆ رووندەبێتەوە لەو ریزبەندیەدا، وە لە ریزبەندی Transparent دا دوو پلە چووینەتە پێشەوە و ئێستا لە پلەی 48ین لە کۆی سەد و 30 زانکۆی عێراق.
سەبارەت بە ژمارەی توێژینەوەی مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ، باوەڕ محەمەد وتی: ژمارەی توێژینەوەمان گەیشتووە بە چوار سەد و 35 توێژینەوە لە سکۆپەسدا، کە بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 45% گەشەمان کردووە، و کاری جدیش دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بچینە ناو ریزبەندی “Times” وە ئەگەر ئەوە رووبدات، زانکۆی ھەڵەبجە بە رەسمی دەچێتە سەر نەخشەی جیھانی زانکۆکان.
لە مەراسیمەکەدا چالاکترین توێژەرانی زانکۆ کە رۆڵیان ھەبووە لەم بەرەوپێشچوونەدا خەڵاتکران، خەڵاتی باشترین، و سێیەم چالاکترین توێژەر بەخشرایە مامۆستا یوسف حسین عەزیز مامۆستا لە بەشی فیزیا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر