لەسەر ئاستی عێراق

دەرچوویەکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی گەنجترین توێژەری بەدەستهێنا

ژێوار خدر

لە حەوتەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان کە دوێنێ شەممە 16.11.2024، لە زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر بەڕێوەچوو، دەرچوویەکی زانکۆی هەڵەبجە وەک گەنجترین توێژەری عێراق خەڵاتکرا.

زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند، سیمپۆزیەمەکە بە هاوبەشی نێوان رێکخراوی کەیساین، زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی رێکخرابوو.

دەشڵێت، دێنی عەدنان، کە دەرچوو و مامۆستای زانکۆی هەڵەبجەیە، وەک گەنجترین توێژەری عێراق بۆ ساڵی 2023 کە سیمپۆزیسیۆمەکە دەستنیشان کراوە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو توێژەرە کچە، لە قۆناغی چوارەمی خوێندنی زانکۆییدا، توێژینەوەی دەرچوونەکەی توێژینەوەیەکی گرنگ بووە بە ناونیشانی “Efficient Finite Difference Approaches for Solving Initial Boundary Value Problems in Helmholtz Partial Differential Equations”.، هەر بەم توێژینەویەش خەڵاتی گەنجترین توێژەری عێراقی وەرگرتووە