فۆڕمەکەتان پڕ بکەنەوە

ئاگادارییەکی تایبەت بە خانەنشینی کەسوکاری شەهیدان بڵاوکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی دارایی و ئابوری داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە تەمەنی خانەنشینبوونیان گەیشتووەتە 60 ساڵ و کەسوکاری شەهیدن، بەڵام دەیانەوێ بەردەوام بن لە خزمەت، فۆڕمەکەیان پڕبکەنەوە و هەر ئەمڕۆ و سبەینێشیان لەبەردەم دایە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2014، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون، پێویستە لەمڕۆ چوارشەممەوە 21.1.2025 تا کاتژمێر دووی سبەینێ، فۆڕمەکەیان پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ بکرێت، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بەردەوام بونیان لەخزمەت”.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە.

هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەگەڵ بەغدا پەسەند کرا

هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەگەڵ بەغدا پەسەند کرا

پەسەندکردنی هەمواری یاسایەک تەمەنی خانەنشینی دەکاتەو...

پەسەندکردنی هەمواری یاسایەک تەمەنی خانەنشینی دەکاتەوە 63 ساڵ