بەهۆی بەفرەوە داخرابوو

مەرزی کێلێ کرایەوە و هاتوچۆ تیایدا ئاسایی بووەوە

964+

شۆڕش قادری

مەرزی کێلێ لە دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخرابوو، ئەمڕۆ کرایەوە و هاتوچۆی گەشتیار و ئۆتۆمبێل تیایدا ئاسایی بووە.

دوای ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی چەند رۆژێک بوو رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردبوو، دوێنێ سێشەممە 21.1.2025 بەفر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و گەشتیاری لە مەرزی کێلێ پەکخست و رێگای مەرزەکە بە تەواوەتی داخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەباس عەزیز بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ـی وت، “تیمەکانی رێگاوبان، رێگای مەرزی کێلێیان پاک کردووەتەوە و هاتوچۆ لە مەرزەکە ئاسایی بووەتەوە”.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

بەقسەی عەباس عەزیز، لە ئێستادا رۆژانە 150 بۆ 250 بارهەڵگر لە مەرزى کێلێوە هاتوچۆ دەکەن و 800 بۆ 1000 کەسیش لە نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان، دێن و دەچن.

بەفر هاتوچۆى لە مەرزى کێلێ_وە پەکخستووە

بەفر هاتوچۆى لە مەرزى کێلێ_وە پەکخستووە

بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕان...

بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕاند