وێنە-سایلۆی رانیە
ناوتان تۆمار دەکرێت بۆ رادەستکردنی گەنم بە سایلۆ
جوتیارانی گوندی بێستانەی دەڤەری راپەڕین بەیانی لەسەر زەویەکانتان بن
964+
ژێوار خدر
کشتوکاڵی راپەڕین بەیانی لە گوندی بێستانە ناوی جوتیاران دەنوسێت بۆ رادەستکردنی گەنم بە سایلۆ.
خالید ئەحمەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی راپەڕین بە 964ـی وت، تاوەکو ئیستا لە سنووری راپەڕین ناوی جوتیارانی چوار گوندمان تۆمار کردووە و بەیانی چوارشەممە 22.1.2025 لە گوندی بێستانە دەبین بۆ تۆمار کردنی ناوی جوتیاران بۆ تەسلیم کردنی گەنم بە سایلۆ.
وتیشی، پێویستە هەر جوتیارێک هەویەی خۆی و بەڵگەنامەی خاوەندارێتی زەویەکەی پێ بێت و لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بێت لەسەر زەویەکەی، دەنا خۆی بەرپرسیار دەبێت لە نەنوسینی ناوەکەی و ناتوانێت گەنمەکەی تەسلیم بە سایلۆ بکات.
باسی لەوەشکرد، زۆرجار خراپی کەشوهەوا و باران بارین رێگرییان لێدەکات لە پڕۆسەی ناو تۆمارکردنەکە، بەڵام لەو حاڵەتانەدا راستەوخۆ بۆ رۆژی دواتر و ئەو کاتەی رەوشی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە بەردەوامی دەدەن بە پڕۆسەکە.
لە دەڤەری راپەڕین بە گشتی ساڵانە، 160 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم دەچێندرێت و بەرهەمەکەی دەدرێت بە سایلۆی راپەڕین.