"دەمانەوێ ژینگەی پیس بگۆڕین بە ژینگەی پاک"

دووەم كۆڕبەندی وزەی پاک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

964+

شۆڕش قادری

بە ئامانجی گۆڕینی ژینگەی پیس بە ژینگەی پاک و خاوێن، دووەم کۆڕبەندی وزەی پاک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.1.2025 بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و  پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانی بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و هەروەها ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و بزنسمان و خاوەن کۆمپانیاکان، دووەم کۆڕبەندی وزە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

کۆڕبەندەکە لەلایەن ژووری بازرگانی هەولێر و رێکخراوی ژینگەپارێزی ئەنجام دەدرێت و تەنیا ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

مەعروف هەرکی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر بە 964ـی وت، “کۆڕبەندەکە لەپێناو بەهێزكردنی كاری هاوبەش لە سەرجەم سێكتەرەكاندا بۆ بەكارهێنانی وزەی خاوێنی بەردەوام لە شوێنی سەرجەم جۆرەكانی دیكەی وزە كە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنن، بەڕێوەدەچێت”.

“دەمانەوێ لەڕێی ئەم جۆرە کۆڕبەندانەوە هانی هەموو لایەک بدەین و بەیەکەوە، ژینگەی ناپاک بگۆڕین بە ژینگەی پاک و خاوێن”، مەعروف هەرکی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پانێڵەکانی کۆڕبەندەکە، بەرەوپێشبردنى کەرتى کشتوکاڵ و هەنگاوەکانى پاراستنى ژینگە و کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى گۆڕانى کەشوهەوا لە هەرێمى کوردستان بەگشتى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى و هەروەها زیاتر بەكارهێنانی وزەی خۆر لەبری وزەی بەدەستهاتوو لە سووتەمەنییەكان، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

لە هەولێر 40 پاڵاوگە لەسەر پیسکردنی ژینگە داخران

لە هەولێر 40 پاڵاوگە لەسەر پیسکردنی ژینگە داخران

ژینگەی پیسی هەولێر سەرۆکی حکومەتی هێنایە سەر خەت

ژینگەی پیسی هەولێر سەرۆکی حکومەتی هێنایە سەر خەت