"80٪ـی بودجە بۆ موچەیە"

سەرۆککۆمارى عێراق: با ئیتر واز لەوە بهێنین لەسەر موچە بژین

964+

ژووری هەواڵ

لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق لە داڤۆسەوە رایگەیاند، کەرتى تایبەت دەتوانێت ئابوورى هەرێمى کوردستان و عێراق پێشبخات، “با ئیتر واز لەوە بهێنین لەسەر موچە بژین”.

بە وتەی سەرۆککۆمار، لە عێراق نزیکەی 80٪ـی بودجە بۆ موچە تەرخاندەکرێت و ساڵانە ئەو رێژەیە زیاد دەکات.

سەرۆککۆمارى عێراق دەشڵێت، گرنگە، کۆمپانیا و خاوەنکارە بیانییەکانیش بێنە کوردستان و وەربەرهێنان بکەن.

“تاوەکو ئەو پەستانەی لەسەر حکومەتی هەرێم و بەغدایە بۆ موچە کەمنەکەینەوە، ناتوانین پێشکەوتنێکی باشی ئابووری بەدیبهێنین”، لەتیف رەشید وا دەڵێت.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە هەرێمی کوردستان لەکۆی شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 دانیشتوو، یەک ملیۆن و 200 هەزاریان موچەخۆرن.
سەرۆککۆمارى عێراق: با ئیتر واز لەوە بهێنین لەسەر موچە بژین

لە کەرتی حکومیی عێراقدا مامەڵە بە 10 ترلیۆن دینار کراوە

لە کەرتی حکومیی عێراقدا مامەڵە بە 10 ترلیۆن دینار کراوە