سبەی دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردە؛ نەوتى هەرێم چاوى لە دەنگى پەرلەمانتارانە

964+

شۆڕش قادری

سبەی جارێکی تر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و دەخرێتەوە دەنگدانەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە 3ـی بڵاوکردەوە کە بڕیارە سبەینێ سێشەممە 21.1.2025 بەڕێوەبچێت و یەکەم برگەی دانیشتنەکە دەنگدانە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵ کە بەشێکی تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، “سبەی یاسای هەمواری بودجە و یاسای پێشنیازکراوی باری کەسی و یاسای لێبوردنی گشتی و چەند بابەتێکی تر دەخرێنە دەنگدانەوە و قسەیان لەسەر دەکرێت”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 19.1.2025 لیژنەى دارایى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگیدا لەسەر بڕگەیەکى یاساى بودجە کە تایبەتە بە هەناردەى نەوتى هەرێم، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی کوتلە شیعەکانی ناو پەرلەمان، نیسابی یاسایی شکێنرا و دانیشتنەکە دواخرا.

بە گوتەی نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی کە پێشتر قسەی بۆ 964ـی کردبووە، “ئەگەر یاساکە پەسەند بکرێت، بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەک سلفە دەدرێتە هەرێم بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە تا ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی پسپۆڕ کە لەماوەی 60 رۆژ دەستنیشاندەکرێت بە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، خەملاندنێکی دادپەروەرانە دەکرێت بۆ تێچووی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم”.

بەپێی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، هەرێم دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە بکات یان لەرێگەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاریبێنێت.

دوای بڕیارێکی دەستەی ناوبژیوانى پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا، رۆژى 25ـى ئادارى 2023، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیا راگیرا.

بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارەی 3ـی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خوارەوە:

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردە؛ نەوتى هەرێم چاوى لە دەنگى پەرلەمانتارانە

هەناردەی نەوتەکەی هەرێم چاوەڕێی دەست و دڵی چوارچێوەی ه...

هەناردەی نەوتەکەی هەرێم چاوەڕێی دەست و دڵی چوارچێوەی هەماهەنگییە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا