ساتی پشکنین بۆ خواردنەکانی کۆگاکە. فۆتۆ: قایمقامیەتی هەولێر
خاوەنی کۆگاکە دەستگیر کرا
لە کۆگایەکی هەولێر زیاتر لە 32 تۆن و نیوێک خۆراکی بەسەرچوو دۆزرایەوە
+964
ژووری هەواڵ
لەسەر رێگاى هەولێر – گوێڕ، زیاتر لە یەک تۆن و نیو زەیتوون، سرکەی هەنار، هەنگوین و زەیتی زەیتوون دۆزرایەوە کە ماوەیان بەسەر چووە و بێکوالیتین.
ئەمڕۆ دووشەممە 20.1.2025، قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، لە کۆگایەکدا دەستیانگرتووە بەسەر 994 کیلۆ زەیتوونی تێکچوو، 600 کیلۆ سرکەی هەناری ماوە بەسەرچوو، 16 کیلۆگرام هەنگوین و 31 تۆن زەیتی زەیتوون و کۆگاکەشیان داخستووە.
خاوەنى کۆگاکەش دەستگیر کراوە و قایمقامیەتی هەولێر دەڵێت، رێکارى یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی هەولێر، جگە لە هەبوونی خۆراکی بەسەرچوو، گۆکاکە هیچ مۆڵەت و ریگەپێدانێکى نەبووە.