پێشبینییەکان راست دەرچوون

ئەزمەڕ و گۆیژە لە سلێمانی سپیپۆش بوون

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هاوشێوەی زۆربەی ناوچە بەرزەکانی کوردستان، بەفربارین لە سلێمانیش دەستیپێکرد و شاخەکانی ئەزمەڕ و گۆیژە سپیپۆش بوون.

هەروەک کەشناسی هەرێم پێشبینی کردبوو، ئەمڕۆ دووشەممە 20.1.2025 بەفر و باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستیپێکرد و لە سلێمانیش، بەفر لەناو شاریش باری، بەڵام تا ئێستا لەناو شار بەفر عەرزی نەگرتووە و تەنها لە شاخەکانی هەرمۆتە و ئەزمەڕ و گۆیژە بەفرێکی باش دەبارێت و بەتەواوی سپیپۆش بوون.

لەئێستاشدا و وک هەمیشە، دانیشتووانی سلێمانی و میوانانی شارەکە بۆ وێنەگرتن و شەڕە تۆپەڵ روو لە ئەزمەڕ و گۆیژە دەکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بەفر و بارانبارین تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و دواتر و لەشەودا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و شەختە و سەهۆڵبەندان دروست دەبێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

یەکەم بەفری ئەمساڵ لە سلێمانی باری

یەکەم بەفری ئەمساڵ لە سلێمانی باری

لە سلێمانی بەفربارین بەردەوام دەبێت

لە سلێمانی بەفربارین بەردەوام دەبێت