دیمەنی بەفربارین _ وێنە: ئەرشیف
ئاگادارییەک بۆ شۆفێران
بەفر رێگاى زینى وەرتێى پەکخست
964+
وریا فەتاح
بەهۆى بارینى بەرفر، ئاستەنگى هاتوچۆ بۆ رێگاى زینى وەرتێ دروستبووە و بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتیێش داوا لە شۆفێران دەکات، هاتوچۆى پێدا نەکەن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وت،”لە بەیانییەوە بەفربارین لە سنوورى وەرتێ دەستیپێکردووەوە و لەئێستادا زیاتر لە 5 سانتیمەتر بەفر لە رێگاى زینى وەرتێ کەوتووە”.
زینى وەرتێ رێگایەک یەکسایدى لۆفاولۆفى شاخاوییە، ئیدارەى راپەڕین و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە وەرزى زستاندا ناوە ناوە بەهۆى بەفربارینەوە دادەخرێت
وەک باسى دەکات، هاتوچۆى ئۆتۆمبیلى بچوک پەکى کەوتووە و تەنیا ئۆتۆمبێلى بەرز و دەبڵ ئەکسل بە بەستنى زنجیر دەتوان هاتوچۆ بکەن و ئەگەر بەفربارینەکەش بەردەوام بێت ئەویش بەیەکجارى پەکى دەکەوێت.
داواى لە شۆفێرانیشکرد، بەهیچ شێوەیەک رێگاکە بەکارنەهێنن و هاتوچۆکردن لە رێگاکەوە سەلامەت نییە.