بەناو چایخانە" لە سلێمانی"

بۆ یەکەمجار شانۆییەک لە یەک کاتدا بە سێ زمان نمایش کرا

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

کورد و عەرەب و ئیتاڵی لە یەک کاتدا بە سێ زمان لە کەنیسەی مەریەم عەزرا لە سلێمانی نمایشی شانۆیی “بەناو چایخانەیان” کرد.

ئەکتەرانی شانۆیی “بەناو چایخانە” ماوەی سێ مانگە ر‌اهێنان دەکەن، سەفا حەمامی دەرهێنەر بە 964 وت، ئەکتەرەکان هیچیان بەناوبانگ و ئەکادیمی نین، بەڵام خولیای نواندنیان هەبووە، ئامانجی سەرەکی شانۆییەکە کۆچکردنی هاوڵاتیانە و دوورکەوتنەوەیانە لە نیشتمانەکەیان، وەرگێڕانی دەقەکان ئاسان نەبوو، بەڵام لە کاتی پڕۆڤەکردن ئاسان بوو.

یەکێک لە ئەکتەرەکان لە ئیتالیاوە هاتووە و دەڵێت، چانسم هەبوو بەشداری بکەم لەم شانۆییە و ئەمە یەکەم کارمە بە سێ زمان قسە دەکەین و پێشتریش لە چەند شانۆییەکی تر رۆڵم گێڕاوە، بەڵام پڕۆفیشناڵ نەبوون.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

شانۆیی

شانۆیی "داسکڵۆس" لە کەلار نمایش دەکرێت