دیمه‌نى به‌شێك له حهوهزه ماسییه‌كان ... وێنه: له سۆشیاڵ میدیاى هاوینەهەواری تەق تەق وه‌رگیراوه.
"ده‌ستیان به ده‌ركردنى مۆڵه‌ت كردووه"
تێكدانى زیاتر له 1500 حه‌وزى ماسی له ته‌قته‌ق به‌شێوه‌یه‌كی كاتى راگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ته‌قته‌ق بڕیارى روخاندن و پڕكردنه‌وه‌ى حه‌وزه ماسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتى راگیراوه، كشتو‌كاڵى ئه‌م قه‌زایه ده‌ڵێت، خاوه‌ن حه‌وزه‌كان ده‌ستیان به ده‌ركردنى مۆڵه‌ت كردووه، ئه‌گه‌ر ببنه خاوه‌ن مۆڵه‌ت تێكنادرێن.
له ته‌قته‌ق دوو بڕیار بۆ تێكدانى حه‌وزه ماسیه‌كانى ئه‌م سنوورى هه‌بووه، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌پێی رێنماییه‌كان دروست نه‌كراون، دووه‌میشیان له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى یاساییان نییه.
سه‌باح حاجى عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، بڕیاره‌كه راگیراوه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن حه‌وزه‌كان ده‌ستیان به ده‌ركردنى مۆڵه‌ت كردووه.
به‌پێی ئامارێكى نافه‌رمى كه كشتو‌كاڵى ئه‌م قه‌زایه به 964ـى داوه، له سنوورى ته‌قته‌ق زیاتر له هه‌زار و 500 حه‌وزى ماسی له سنووره‌كه‌یاندا هه‌یه و هه‌موویان پشت به ئاوى زێی بچووك ده‌به‌ستن و ژماره‌یه‌كی كه‌میان مۆڵه‌تیان هه‌یه.
وتیشی “به‌شێكی دیكه‌ى هۆكارى ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌به‌رامبه‌ر حه‌وزى ماسییه‌كان ده‌ركرابوون به‌كارهێنانى وزه‌ى به رێژه‌یه‌كی زۆر و راكێشانى كاره‌با بووه به شێوه‌یه‌كی زێده‌ڕۆیی”.
به‌قسه‌ى كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق، قه‌زاكه‌یان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم یه‌كه‌مین شوێنه كه زۆرترین به‌رهه‌مى ماسی هه‌یه و له‌باشترین جۆرى ماسیشه، ته‌نانه‌ت له مانگه‌كانى 10 و 11 و1 12 ـى هه‌موو ساڵێك رۆژانه لانیكه‌م 50 تۆن ماسی به‌رهه‌م ده‌هێنن و به‌شێكی زۆرى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش بۆ بازاڕه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌نێردرێت.