دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ده‌زگاى مین و تۆمارى كۆمپانیاكان... وێنه: ده‌زگاى مین.
16 كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت و رێكخراو هه‌ن
ده‌زگاى مین داوا ده‌كات چالاکییه‌كانی كاروباری مین لە لیستی ISIC تۆمار بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مینى هه‌رێم داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى تۆمارى كۆمپانیاكان ده‌كات كار و چالاكییه‌كانى كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت له بوارى مین، وه‌ك هه‌ر كۆمپانیایه‌كى دیكه، له لیستى ISICـى تۆمار بكرێت.
ISIC، لیستێكه له تۆمارى كۆمپانیاكانى هه‌رێم، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه تۆمار ده‌كرێت پوخته‌یه‌ك له كار و چالاكییه‌كانى له‌و لیسته تۆمار ده‌كرێت.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌كنیكى ده‌زگاى مین، به 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانى هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یان پێراگه‌یاندوون كه پێویسته چالاكی كۆمپانیاكانیان له لیستى ISIC داهه‌بێت.
وتیشی “سه‌ره‌ڕاى بوونى چه‌ندین كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت به بوارى مین به‌ڵام له‌و لیسته‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به چالاكییه‌كانى ئه‌م كۆمپانیایانه نه‌كراوه”.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى تۆماركردنى چالاكی كۆمپانیاكان كارئاسانى بۆ هه‌ردوولا ، هه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه و هه‌میش ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه‌رتى تایبه‌تى مین بكات كه بیانه‌وێت خۆیان تۆمار بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ده‌زگاى مین به 964ـى داوه، ساڵى 2024 له‌هه‌رێمی كوردستاندا 10 كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت و شه‌ش رێكخراوى تایبه‌ت به مین له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌یان كاریان كردووه و ته‌واوى ئه‌م كۆمپانیایانه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تۆمارى كۆمپانیاكان تۆمار كراون.