پەیامی بۆ سودانی نارد

سۆزان مەنسووڕ بۆ 964: ئایا ناكرێت بەبێ هێزی سەربازی تەجاوز لاببرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ لە خانەقین هەندێك گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان سۆزان مەنسووڕ پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك هێزی سەربازی و خەڵكانێك دروست بوو، پەرلەمانتارەكەش راستییەكان بۆ 964 روون دەكاتەوە.

سۆزان مەنسووڕ لە لێدوانێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.3.2025 بە 964ی راگەیاند، “كەسێك هاتووە گوایە دوو هەزار و 270 دۆنمی زەوی كڕیوە، بەڵام ئەو زەوییانە ئێستا بەشێكی ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانە و پێنج گوندیشی لەگەڵدایە، كە ئاوەدان كراونەتەوە، هەروەها ناوچەی پیشەسازیشی تێدایە، جگە لەوە، ئەو هاوڵاتیانەی لەوێ نیشتەجێن، كە پێشتر لە سەردەمی رژێمی پێشوو تەرحیل كرابوون بۆ ئێران و بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق و ئێستا گەڕاونەتەوە ئەو شوێنە”.

وتیشی، “قایمقامیەت و شارەوانی و فەرمانگەكانی دیكەش بڕیاریان داوە ئەوانەی لەسەر ئەو زەوییانە تەجاوزیان كردووە لایان ببەن، بۆ ئەمەش هێزی زۆریان بردووە بۆ شوێنەكە، منیش بەبێ پاسەوان چوومە ئەو شوێنە، بۆ ئەوەی كێشە دروست نەبێت، ئیتر وا بڵاوكراوەتەوە هێزێكی گەورە چووتە ئەو شوێنە و كێشە بووە، لەوێ كۆنگرەی رۆژنامەوانیم كرد ئیتر بووە بە كێشە و رێگرییان كرد.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، لە لێدوانەكانم پەیامم بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی نارد و وتم “جەنابی سەرۆك وەزیران ئایا ناكرێت بەبێ ئەوەی هێزی سەربازی و سوپا ببەین، تەجاوزی خەڵك لاببەین، تەنیا دەبێت سوپا و هێزی سەربازی بچێتە ئەو شوێنە.

بە پێی ئەو پەرلەمانتارە، كێشەكە لەسەر ئەو دوو هەزار و 227 دۆنم زەوییەیە، كە گوایە هاوڵاتییەك كڕیویەتی و ئێستا خەڵكی لێ نیشتەجێیە و ئاوەدانە و تەنانەت ناوچەی پیشەسازیی لێ دروست كراوە، كە 400 دوكان و خاوەن كاری تێدایە.

دانیشتوانی گوندی گەرمک داوای داخستنی کوشتارگەی خانەقی...

دانیشتوانی گوندی گەرمک داوای داخستنی کوشتارگەی خانەقین دەکەن