زێڕ گرانبوو و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دیناری چووەسەر – وێنە؛ ئەرشیفی 964
لە کڕین نایەت
ئۆنسەیەک زێڕ سەروو 2700 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە لەسەرەتاى هەفتەى بازاڕى جیهانى زێر نرخى یەک ئۆنسە بە 2688 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ کە کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕەکەیە لە سەرووى 2700 دۆلارەوەیە.
ساڵى نوێ بۆ زێڕ دەستپێکێکى باشبوو، وردە وردە نرخەکەى رووى لە بەرزی کرد، تا ئەوەى پێنجشەممەى رابردوو نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا.
ئەمڕۆ کە کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى زێڕە، یەک ئۆنسەى بە 2702 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرمەبناى ئەو نرخە، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 667 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 603 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 575 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 493 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
![]()
لە سەرەتاى ساڵەوە هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەى 15 هەزار بەرز بووەتەوە