سیستمی ئاودێریی مۆدێرن لە عێراق بەكاردەهێنرێت
800 ملیار خەرج كراوە
عێراق پەرە بە سیستمی ئاودێریی مۆدێرن دەدات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشكرای كرد، نزیکەی حەوت هەزار سیستمی ئاودێریی مۆدێرنیان بە جوتیارانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق داوە، كە پێیان وایە ئەو شێوازەی ئاودان پارێزگاری لە سامانی ئاو دەكات و بەرهەمی ناوخۆییش بۆ بازاڕی ناوخۆ زیاد دەكات.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا، گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کۆمپانیا ناوخۆییەکانی عێراق کراوە، بە مەبەستی دانانی سیستمی ئاودێریی مۆدێرن لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا.
وەزارەتەكە رۆژی هەینی ئاشكرای كرد، بەهای گرێبەستەكانیان 800 ملیار دینارە و بەهۆی ئەو گرێبەستانەشەوە یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە سیستمی ئاودێریی مۆدێرن ئاو دەدرێن لە عێراقدا و هەروەها بەرهەمهێنانی ئەو ناوچە کشتوکاڵییانەی لە پلانی وەزارەتدا هاتووە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئاودێریى مۆدێرن ئاوێکى کەمترى دەوێت، ئەمەش كاریگەریی زۆر باشى دەبێت لە پاراستنی سامانى ئاو لە عێراقدا.