"لەسەر دڵى ملیۆنان مرۆڤى کوردە"
بەردێک لەسەر شێوەى کوردستانى گەورە دۆزرایەوە
964+
وریا فەتاح
نوسەرێکى بوارى گەشتوگوزار، لە یەکێک لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردێک دەدۆزێتەوە کە لەسەر شێوەى نەخشەى کوردستانى گەورە، نەخشى گرتووە.
نادر رۆستى، وتهبێژى پێشووى دهستهى گهشتوگوزارى ههرێمى كوردستان نوسەر لە بوارى گەشتوگوزار، بە 964ـى وت،” لە گەشتی ئەمڕماندا بۆ زنجیرە چیای سەراورد لە گوندی ئەشکەوتە لە سنووری قەزای هەریر، لە کاتی گەڕانەوەماندا نەخشەی کوردستانی گەورە بە شێوەی سروشتی لەناو هەزاران بەرد لە ناو سروشت سەرنجی راکێشام”.
باسى لەوەشکردووە، ئەو بەردە بەلایەوە رێککەوتێکى سەرنج راکێش بووە.
“خوای گەورە نەخشەی کوردستانی گەورەت لەسەر دڵی ملیۆنان کەس نەخشاندوە و کەس نایبینێ، بەڵام ئەمڕۆ پیشانی ئێمەت دا، ئێمەش پیشانی ئێوەی خۆشەویست و هاوڵاتیان دەدەین”، نادر رۆستى واى نوسیوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆى قورسى بەردەکەوە نەیتوانیوە لەگەڵ خۆى بیهێنێتەوە، بەڵام هەرکات پێویست بکات دەتوانێت بیهێنێتەوە و رێگاى دوو کاتژمێر و نیوە بۆ ئەوەى بهێنرێتە خوارەوە.