لە سلێمانی

چارەسەری سروشتی کرایە وانە و پەیمانگەیەک کردییەوە

دیلان محەمەد جەزا

بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی سلێمانی پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی، بەشی چارەسەری سروشتی کردەوە، دەرچوانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ئەم ساڵ و ساڵانی پێشووتر دەتوانن بۆ درێژەدان بەخوێندن فۆڕم وەربگرن.

وەک رێنماییەکانی پەیمانگە روونی کردووەەتەوە، تەمەن و نمرە رێگرنین و بۆ خوێندن لە پەیمانگەکە، پاش تەواوکردنی پەیمانگە فێرخواز دەبێتە خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراو لەلایەن وەزارەتی پەروەردە لەبواری “چارەسەری سروشتی” و دەتوانن ڕاستەوخۆ درێژە بە خوێندن بدەن لە زانکۆ.

محەمەد حەسەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگە بە 964ی وت، پەیوەندییلی پتەر لەنێوان وەرزش و چارەسەری سروشتی هەیە، هەوڵدراوە داشکاندنی تایبەت بۆ خوێندکاران بکرێت کە ساڵانە لەسەر ئاستی قۆناغەکانیان پلەی “یەکەم و دووەم و سێیەم” بەدەست دەهێنن.

خوێندن لە پەیمانگەکە پێنج ساڵە، ژمارەیەک مامۆستای خاوەن بڕوانامەی “بەکالۆریۆس و ماستەر” وانەکان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی دەڵێنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا