دیمه‌نێكی ژوورى كۆنتڕۆڵى بیره‌كان .. وێنه: وه‌زاره‌تى شاره‌وانى.
پێویست به چاودێری پاسه‌وانه‌كان ناكات
له هه‌رێمی كوردستان سستمی ئه‌لیكترۆنى بۆ بیره‌كانى ئاو به‌كارده‌هێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی شارەوانی ده‌ڵێت، كارێكیان كردووه بۆ یه‌كه‌مجاره و له عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه، ئه‌ویش دانانى سیستەمێكی ئەلیكترۆنییه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بیرەكانی ئاو له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌پیچی داتاكانى وه‌زاره‌ت ئێستا زیاتر لەپێنج هه‌زار و 400 بیری ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان هەن.
بەمەبەستی باشتر بەڕێوەبردن و كۆنتڕۆڵكردنی بیرەكان، ئه‌م سسته‌مه به‌كارده‌هێنێت و لە قۆناغی یەكەمیشدا سستەمەكه بۆ 14 بیری ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و سۆران و كۆیە تاقیكراونه‌ته‌وه و جێبەجێ كراون.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و هۆبەی دیزاین و نوێنەرانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاو و تیمی کۆمپانیای جێبەجێكار كۆبوونەتەوە و راهێنانی تایبەتیان بە سیستەمی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی بیرەکانی ئاوی خواردنەوە كردووە كە لەلایەن ڕێکخراوی یونیسێفەوە پاڵپشتیی دارایی دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری ئاوی خواردنەوەدا بەکار دەهێنرێت کە پێکهاتووە لە سیستەمێکی ئەلیکتڕۆنی و مۆبایل و ئەپلیکەیشنێکی پێشکەوتوو و دەست دەگرێت بەسەر بۆردێکی زیرەک كه به (IOT) ناسراوه و بەهۆیەوە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ و خوێندنەوەی داتای ئەو هەستەوەرانە ( RCS sensor, Pressure sensor, Flow meter sensor, power meter sensor) بکرێت کە لەسەر بیرەکانی ئاودا دانراون .
به‌قسه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌اونى هه‌رێم، ئەم پڕۆژەیە سوودێکی زۆر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو دەگەیەنێت کە بە شێوازێکی راستەوخۆ و بەبێ ئامادەبوون و چاودێریی مرۆیی یان پاسەوان دەتوانرێت کۆنترۆڵی بەرێوەبردن و ئیشپێکردنی بیرەکان بکرێت و دوو کامیرای چاودێری و تەواوی داتا‌کان دەتوانرێت ریکۆرد بکرێت و هەڵبگیرێت و لە داهاتوودا وەک سەنتەرێکی داتا و زانیاری بۆ بیرەکان بەکاردێت و هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆری لەسەر ئەنجام دەدرێت.
"شەش مانگی تر هەولێر تێرئاو دەبێت و کێشەی کەمئاوی نامێنێت"