"گونجاو نەبوون بۆ بەکارهێنان"

زیاتر لە 21 هەزار تۆن کاڵا لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل دەستیان بەسەرداگیراوە

964+

شۆڕش قادری

ساڵی رابردوو زیاتر لە 21 هەزار تۆن کاڵا لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل دەستیان بەسەرداگیراوە، بەشێکیان گەڕێندراونەتەوە و بەشێکی دیکەشیان لەناوبراون.

‏‎بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل، “لە ساڵی 2024ـدا 21 هەزار و 461 تۆن كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌ تاقیگه ‌و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە پەسەند نەکراون، کە زۆربەیان گەڕێندراونەتەوە ئەو دیو سنوور و به‌شێكی دیکەشیان له‌ناوبراون، لەبەرئەوەی ئەو کەرەستانە له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون”.‌

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئەو کەلوپەلانە،  دەرمان و پێداویستی پزیشکی، ڤێتەرنەری، کشتوکاڵی، خۆراک و كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى بوون.

‏‎

گرفتەکانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل چارەسەردەکرێن

گرفتەکانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل چارەسەردەکرێن

ئیبراهیم خەلیل 10 هەزار تۆن کاڵای بۆ تورکیا گەڕاندووەتە...

ئیبراهیم خەلیل 10 هەزار تۆن کاڵای بۆ تورکیا گەڕاندووەتەوە و لەناو بردووە