نۆ کۆمێنت

زۆربەی شەو لە لایڤ میوزیکەکانە و نێوانیشی لەگەڵ عیبادەت باشە

ژووری هەواڵ

نۆ کۆمێنتی 964 میوانداری هونەرمەند کارمەند رواندزی کردووە، هەرچی هەیە و نیە لە کۆمێنتەکانی ئێوەی بینەر رووبەرووی دەکاتەوە، زۆر لێزانانەش وتی، مەرج نیە ئەوەی گۆرانی وت، مولحید بێت و خێزانیشم قورئان دەخوێنێت.

کارمەند رواندزی بە روونی وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە نهێنی پەیوەندی نێوان خۆی و فەرهاد پیرباڵیش ئاشکرا دەکات و دەڵێت، زۆر سەرسامی ئەو کابرایەم و لەناو مۆبایلەکەشم بۆی نوسیوم کارمەند تۆ دەنگێکت هەیە دەبێت هەموو کورد شانازیت پێوە بکات.

کارمەند هەمیشە گۆرانیەکانی تایەر تۆفیق و حەسەن سیساوە و عەلی مەردان دەڵێتەوە، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات هەواداری سەرسەختی دەنگی ئەژدەر وەهبیە، خۆیشی بە قەرزاری دەزانێت حەسەن سیساوە دەزانێت.