پیاوە سەماکارەکەی گۆرانی فارسی

لە شۆفێری تاکسییەوە بۆ سەماکردن

پەری ساڵح

ئەو پیاوەی لەگەڵ گۆرانییە فارسییەکان سەمای دەکرد، سەر و پرچی سپی بووە و هێشتا کۆڵینەداوە و هەرچی بۆی بکرێت، هەر گوێی لە گۆرانی بێت یەکسەر دەستپێدەکات

محەمەد خوردادیان، 68 ساڵ تەمەنیەتی و ئێرانییە، بەڵام دانیشتووی ئەمەریکایە، شارەزایەکی باشی سەمای شەرقییە، بە تایبەت فارسی و عەرەبی، پێش ئەوەی ئێران جێبهێڵێت شۆفێری تاکسی بووە لە تاران، دوای شۆڕشی وڵاتەکەی هەڵاتووە، لە ئەمریکا دەبێتە نمایشکار و راهێنەری سەما.

دوای زیاتر لە 20 ساڵ، بەهۆی نەخۆشکەوتنی باوکی دەگەڕێتەوە ئێران، بەڵام هەر کە پێ دەنێتە ناو فڕۆکەخانەی تاران، دەستگیر دەکرێت و راپێچی زیندان دەکرێت، پاش 61 رۆژ بە کەفالەت لە زیندان ئازاد دەکرێت و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی کاری نائەخلاقی، بە لێدانی قامچی و 10 ساڵ مانەوەی لە ناوخۆی وڵات و رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەی، خوردادیان سزا دەدات، بەڵام سەماکارە لێهاتووەکە لە رێگای تانەدان لە حوکمەکە و پێداچوونەوەی سزاکەی، دەتوانێت خۆی دەرباز بکات و بگەڕێتەوە لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا.

خوردادیان زیاتر لە كلیپێكی هونەرمەندی ناسراو موعین ئەسفەهانی دەركەوت و ناوبانگی پەیدا كرد، كە لە 2001 بڵاوكرایەوە و لە تەك چەند ژنێك سەما دەكات.