بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك 50000 دینار

هاتوچۆی خورماتوو زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگری سزادا

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى خورماتوو، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى ناچنه‌ ناو گه‌راجه‌كان و قه‌ڵه‌باڵغى و جه‌نجاڵیان له‌شه‌ر شه‌قام و ناو كۆڵانه‌كان دروستكردووه‌، سزا دران، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش 50 هه‌زار دینار سزایان بۆ داندراوه‌.

هاتوچۆى خورماتوو ھەڵمەتێکی بۆ پێبژاردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستیپێکرد، چونكه‌ پێیانوایه‌  جگه‌ له‌ دروستكردنى قه‌ڵه‌باڵغى، وه‌ستانیان به‌مشێوه‌یه‌ لەھەر ساتێکدا بێت کارەسات دەقەومێنن.

موئەیەد عەباس، بەرێوەبەری ھاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی راگه‌یاند، ھەر ئۆتۆمبێلێک بە بڕی 50 ھەزار دینار غرامە دەکرێت ، چونكه‌ چەندین گەراج دروستکراون بەڵام ئۆتۆمبێلەکانیان نابه‌نه‌ ئه‌م گه‌راجانه‌.

وتیشی “تەنیا لە ھەڵمەتەکەی ئەمرۆماندا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل غرامە کراون و ھەڵمەتەکەشمان بەردەوام دەبێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

پاسەکەی یانەی خورماتوو لە رێی گەڕانەوە تووشی کارەسات ب...

پاسەکەی یانەی خورماتوو لە رێی گەڕانەوە تووشی کارەسات بوو

بارھەڵگرێک کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی خورماتووەوە

بارھەڵگرێک کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی خورماتووەوە