بووە بە پردى نێوان نەخۆش و خوێنبەخشان

رێکخراوێک 75 هەزار بوتڵ خوێنى بەخشیوە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

رێکخراوی خوێن و ژیان کە رێکخراوێکی خۆبەخشی خوێن بەخشینە، لە 10 ساڵی رابردوو زیاتر لە 75 هەزار بوتڵ خوێنیان بەخشیوە.

 تەنیا لە ساڵی 2024دا، زیاتر لە 15 هەزار بوتڵ خوێنیان بەخشیوە

هونەر سۆفی، سەرۆکی رێکخراوی خوێن و ژیان کە ئەمڕۆ یادى نۆساڵەى دامەزراندنى رێکخراوەکەیانە، قسە بۆ 964 کرد و وتى،”لە تەواوی کوردستان ئەنداممان هەیە، پێشتر قورس بوو تاکو خوێنت دەستدەکەوت بۆ ئەو کەسەی پێویستى پێیەتى، بەڵام ئێمە توانیمان پەیوەندى بە خوێنبەخشان بکەین و ژمارە و جۆرى خوێنەکەى لاى خۆمان تۆمار بکەین، لە کاتى پێویستى نەخۆش بە خوێن پەیوەندییان پێوە دەکەین”.

ئاشکراى کرد، لە ساتى دامەزراندنى رێکخراوەکەیانەوە تا ئەمساڵ، 75 هەزار بوتڵ خوێنیان بەخشیووە و لەو ژمارەیە 15 هەزار بوتڵیان لە ساڵى رابردوو بووە.

باسى لەوەشکرد، بەهۆی سروشتی بوونییەوە، ژن کەمتر دەتوانێ خوێن ببەخشێ بەڵام لە رێکخراوەکەیان نزیکەی 30 ژن هەیە کە خوێن دەبەخشن.

“کەسێک پێویستی بە خوێن بووە، پەیوەندی بە رێکخراوەکەمان کرد بۆ دابینکردنی خوێن، ئێمەش ئەندامێکمان ئاگادار کردەوە کە بچێت خوێنى پێببەخشێت، کاتێک چوو بۆ بەخشینى خوێنەکە، دەرکەوت لەگەڵ نەخۆش ئامۆزاى یەکترین”، هونەر سۆفى واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

زەڕایەن هەڵمەتێکی خوێنبەخشینی بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما ...

زەڕایەن هەڵمەتێکی خوێنبەخشینی بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما و شێرپه‌نجه‌ ئەنجامدا