قۆناغى دووه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ماوه‌

دواى 10 ساڵ له‌ داخرانى باخچەی گشتی رواندز به ‌رووى هاوڵاتیان كرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

باخچه‌ گه‌وره‌كه‌ى رواندز دواى 10 ساڵ له‌ داخران، به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كی رێكوپێك كرایه‌وه‌ و شاره‌وانییش ده‌ڵێت، قۆناغى یه‌كه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ى ته‌واو كرا و هی دووه‌میشی ماوه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

له‌ رواندز، چوار باخچه‌ هه‌ن دوو دانه‌یان بچووك و دوو دانه‌ی گه‌وره‌شی لێیه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موویان گه‌وره‌تر باخچه‌ى گشتییه‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى دوو دۆنمه‌.

چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانیى رواندز به‌ 964ـى راگه‌یاند، دواى كۆتاییهاتنى قۆناغى یه‌كه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، ئێواره‌ى دوێنێ باخچه‌كه‌ به‌ رووى هاوڵاتیان و گه‌شتیاراندا كرایه‌وه‌.

قۆناغى یه‌كه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ بڕى 73 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان كرابوو، بۆ قۆتاغى دووه‌میش 50 ملیۆن دینارى دیكه‌ ته‌رخان كراوه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكى ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌میش ده‌كرێت.

وتیشی، “جگه‌ له‌ زیادكردنى سه‌وزایی و كۆشكی جیاجیاشی لێ دروستكراوه‌ و به‌كرێ ده‌درێته‌ هاوڵاتیان بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان و گه‌شتیاران”.

به‌ قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، له‌ قۆناغى دووه‌مدا گه‌راجی وه‌ستانى ئۆتۆمبێل و دروستكردنى سیاج بۆ باخچه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

رواندز ده‌یه‌وێت كێشه‌ى زه‌وى سندوقی نه‌مێنێت

رواندز ده‌یه‌وێت كێشه‌ى زه‌وى سندوقی نه‌مێنێت

له‌ رواندز مانگاى به‌ره‌ڵا سنوورى ناو بازاڕیان بڕى و ...

له‌ رواندز مانگاى به‌ره‌ڵا سنوورى ناو بازاڕیان بڕى و گه‌یشتنه‌ ناو ماڵان