له كۆیه
مامۆستایه‌كى زانكۆ 141 شەوە لاواندنەوە بۆ هاوڕێ كۆچكردووەکەی دەنووسێت
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
141 رۆژه مامۆستایه‌كى زانكۆى كۆیه كۆچی دوایی كردووه، هاوڕێیهكیشى كه ئه‌ویش مامۆستای زانكۆیه، شه‌وانه به به‌رده‌وامى لاواندنه‌وه‌ى بۆ نووسیوه و له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، مامۆستاكه ده‌ڵێت “ئه‌وه وه‌فایه‌كه بۆ ئه‌م هاوڕێیه‌م”.
مامۆستا كۆچكردووه‌كه، ناوی (پ.د. ئازاد عەلی ئیسماعیل) مامۆستای به‌شی کلینیکەڵ سایکۆلۆژی بوو، له رۆژى 2024.8.26 بەهۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه کۆچی دوایی كرد.
د. خالید ئیسماعیل، كه هاوڕێكهیهتى و مامۆستای هەمان بەشە لەو زانکۆیە، به‌بێ وەستان هەر 141 شەوەکە لاواندنەوەی بۆ نووسیووه.
د. خالید، بە 964ـی وت، هەموو ئەو لاواندناوانە تەنیا وەفایەکە بۆ هاوڕێیەتی نێوانیان، چونکە مردنی زانا وا ئاسان نییە وەک کەسێک بێت شوهرەتی هەبێت.
وتیشی “د. ئازاد کەسێکی زانا بوو، دڵسۆز بوو، ئەوەی ئەو کردی شۆڕشێکی گەورە بوو لە بواری دەروونزانی لە کوردستاندا و جێدەستی دیارە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئه‌م دەرفەتی زۆری هەبوو لە دەرەوە خزمەت بکات، بەڵام گەڕایەوە کوردستان و لە کۆیە بەردەوامی بە خزمەت و وانەوتنەوە دا، یه‌كێك بووه له دامەزرێنه‌رانی بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆژی.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن