لە زاخۆ

چوار کەس قاسەیەکی پڕ لە پارەیان دزی و دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

لەلایەن پۆلیسی زاخۆوە چوار کەس بە تۆمەتی دزینی قاسەیەکی پارە دەستگیر کراون و دەستیش گیراوە بەسەر ئەو پارانەی دزیویانە.

موقەدەم ئەحمەد رەمەزان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوە لە شوێنێکی بازرگانی دزی کراوە و قاسەیەک براوە مەفرەزەکانیان بەدواداچوونیان کردووە تاوانباران دەستگیر کراون.

وتیشی، دزەکان چوار کەس بوون و قاسەیەکی پارەیان دزیوە و بە ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگری پاس هەڵاتوون، وەک لە ڤیدیکانێش دەردەکەوێت دوای بردنی قاسەکە دەستکاری کامێرای چاودێریش دەکەن.

بە پێی ڤیدیۆکەی پۆلیس قاسەکە بڕێک پارەی لە جۆری دۆلار، یۆرۆ و دیناریشێ تیادا بووە.

ئێستا ئەو کەسانە بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە