بەشێکیان گەشتی ئاسمانیین

پاس و فڕۆکە بێبەرامبەر مامۆستایانی ئایینی دەبەنە گەشتی عومرە

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان بێبەرامبەر گەشتی عومرە بۆ مامۆستایانی ئایینی رێکدەخات، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەش دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو مامۆستایانی ئایینی بۆ ئەو مەبەستە دەبرێنە سعودیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.1.2025، کاروان ستونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، داوایان لە وەزارەتی ئەوقاف کردووە ناوی مامۆستایانی ئایینیان بۆ بنێرن و ئەوانیش لەسەر تێچووی حکومەت گەشتی عومرەیان بۆ رێکدەخەن.

بەشێک لە گەشتەکان ئاسمانیین کە تێچووەکەیان لەسەر هاوڵاتیی ئاسایی نزیکەی 800 بۆ هەزار دۆلارە و بەشێکی دیکەشیان وشکانیین و تێچوویان 400 بۆ 500 دۆلارە بە خزمەتگوزارییەوە، بەگوێرەی کات و ئامادەبوون، گەشتەکان لەنێوان وشکانی و ئاسمانی رێکدەخرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومەری کوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له‌ سێ مانگی كۆتایی 2024 گه‌شتی عومره‌ی به‌ بێ به‌رامبه‌ر بۆ زیاتر له‌ 300 مامۆستای ئایینی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان رێكخستووه‌.

پرۆسەی ناردنی مامۆستایانی ئایینی بۆ گەشتی عومرە بەردەوامە و “له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو مامۆستایانی ئایینی گه‌شتی عومره‌یان بۆ رێكده‌خرێت”، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە وا دەڵێت.

بڕیارە بۆ ساڵی 2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج بکات.

 لە رۆژانی پشووشدا دەتوانن مامەڵەی حەج و عومرە جێبەجێ ...

 لە رۆژانی پشووشدا دەتوانن مامەڵەی حەج و عومرە جێبەجێ بكەن