بکوژ دەستگیر نەکراوە
ژن و پیاوێک لە گوندێکی سەر بە بەحركە كوژران
964+
محەمەد پیرباڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە 964ی راگەیاند، ئەمشەو ژن و پیاوێک لە ناو ماڵێک لە گوندی شێخەشەلی سەر بە ناحیەی بەحركە كوژراون.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی بەحرکە رووداوەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، ئاگادارکراونەتەوە رووداوێکی کوشتن لە گوندی شێخەشەل روویداوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەو ژن و پیاوە لەلایەن کێیەوە کوژراون، بکوژیش دەستگیر نەکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە کراوەتەوە.
سەرچاوەکە وتیشی، ئێستا تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کراون دوای توێکاری رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی 964 لە هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندەكە دەستیكەوتووە، ئەو ژن و پیاوەی كوژراون، هاوسەری یەكتر نین، بەڵام لە ماڵەكە بوون و كوژراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو کەس لەسەر کوشتنی ژنەکەی حاجیاوا دەستگیرکران
کوشتن
لە سێ پارێزگا
پاش نەمانی حکومی ئەسەد؛ 157 هاوڵاتی سڤیل کوژراون
بۆچى بکوژەکان خۆیان رادەستکرد؟
گەنجەکەى کەلار چۆن کوژرا و بۆچى کوژرا؟
تۆمەتباران دەستگیرکران
لە بەغدا تاوانێکى گەورە ئەنجامدرا و خێزانێکى هەشت کەسى کۆمەڵکوژ کران
"دانی بە تاوانەكەیدا ناوە"