مێژووی 800 ساڵ دەگێڕێتەوە

منارە مێژووییەکەی داقوق پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە

964+
سیروان خورشید

منارەی داقوق یەکێکە لە شوێنەوارە جوان و مێژووییەکانی شارەکە، مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 800 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بە یەکێک لەکارە نموونەییەکانی شارەکە دادەنرێت.

لەعێراقدا چوار منارەی دیکە ھەیە کەھاوشێوەی منارەکەی داقوقە و ئەوانیش، “منارەی شنگال، منارەی موزەفەرییە لە ھەولێر، منارەی حەدبا لە موسڵ و منارەی خەلیفەکان لە بەغدا”.

حەسەن عەلی، نووسەرو شوێنەوارناس بە 964ـی وت، “منارەکەی داقوق لەلایەن سوڵتان موزەفەرەدینی کۆکبەرییەوە بنیادنراوە و مێژووەکەی بۆ ساڵی 1221 دەگەڕێتەوە، بەواتای ئەوەی مێژووی منارەکە بۆ زیاتر لە 800 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

منارەی داقوق، لە شەش بەش پێکدێت و بەشێکی لەژێر زەویدایە و پێنج بەشەکەی دیکەی لەسەر زەویە و درێژی 23 مەترە، رووی دەروازەی منارەکە بەشێوەی خڕ و بازنەیی، 42 پێ نەخشێنراوە و لەسەر 12 دینگە و بەشێوەیەکی تۆکمە دروستکراوە و قادرمەکانی نێو منارەکە بەشێوەی لولەی و بازنەیی بناغەکراوە.

حەسەن عەلی دەڵێت، لەرابردوودا منارەکە خەڵک ھاوشێوەی مزگەوت تێیدا خواپەرستیان دەکرد و فەرموودە و قورئانیان تێیدا دەخوێند و ھەروەھا وەکو رێنیشاندەرێک بۆ رێبواران لەکۆندا پشتی پێدەبەسترا، لە ئێستادا بەشی سەرەوەی منارەکە بەرەو داڕوخان دەچێت و چەند جارێک داوامان لە فەرمانگەی شوێنەوار کردووە، بەڵام “تاوەکو ئێستا بەدەم نۆژەنکردنەوەی ئەم شوێنەوارە دێرینەوە نەھاتوون”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پردەکەی داقوق بە پارە نەبێ ناکرێتەوە

پردەکەی داقوق بە پارە نەبێ ناکرێتەوە