دەشتی هەریر

ماڵەکەی حەسەن سیساوەیی هاکا ئاسەواری نەما

964+

ئاکام غەفور

10 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەسەن سیساوەیی تێپەڕیوە، ماڵەکەشی لە دەشتی هەریر بەرەو داڕمان دەچێت.

964 سەردانی ماڵەکەی حەسەن سیساوەیی کرد لە دەشتی هەریر، کە بەشێکی زۆری تەمەنی لەوێدا بەسەربردووە و هەرلەوێش یەکەم حەیرانی تێدا وتووە،  بەڵام نەکراوەتە شوێنێکی مێژووی و نە بایەخی پێدراوە، بە پێچەوانەوە بەرەو داڕمان دەچێت.

حەسەن سیساوەیی، یەکێک بوو لە حەیرانبێژە دیارەکانی دەشتی هەریر و لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە ساڵی 2015 کۆچی دوایی کردووە، نە خوێندوویەتی و نە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بەڵام لە حەیرانبێژیدا لێهاتوو بووە و لاوکی داستانە کوردیەکانی وتووەتەوە، یەکەم کاسێتی لە ساڵی 1968 تۆمارکردووە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

ساڵیادی مردنی حەیرانبێژە غەریبەکەی هەولێر

ساڵیادی مردنی حەیرانبێژە غەریبەکەی هەولێر