ئه‌كادیمییه‌كان باسی ده‌كه‌ن
ئه‌زمونى شێخ جه‌مالى كرپچنه له كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تى له كۆلۆمبیا باس ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شێخ جه‌مالى كرپچنه، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره نموونه‌یه‌كانى كوردستان، به‌شدارى له كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تى كشتوكاڵیى له وڵاتى كۆڵۆمبیا ده‌كات، ئه‌و خۆى ئاماده نابێت، به‌ڵكو له‌رێگه‌ى كه‌سانى ئه‌كادیمییه‌وه باس له ئه‌زموون و كاره‌كانى ده‌كرێت.
ئه‌م جوتیاره له‌لایه‌ن زانكۆى فاخنینگى هۆڵه‌ندى له‌گه‌ڵ 12 جوتیاری دیكه له كۆمه‌ڵه‌ى (لایت هاوس فارمین) له‌سه‌ر ئاستى جیهان وه‌كو جوتیاری نموونه‌یی نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستنیشان كراوه.
شێح جه‌مال به 964ـى وت، پێشتر زانكۆكه ته‌واوى زانیاریی له كار و ئه‌زموونه‌كانى ئه‌و وه‌رگرتووه و له‌و كۆنفڕانسه‌ش ئه‌م كار و ئه‌زموونانه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سانى ئه‌كادیمییه‌وه باس ده‌كرێن.
كۆنفڕانسه‌كه له رۆژى 27.2.2025 له وڵاتى كۆڵۆمبیا ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى نزیكه‌ى 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
وتیشی “ئه‌مجاره كه‌سانى ئه‌كادیمى ئه‌م زانكۆیه به‌شدارى له‌و كۆنفڕانسه ده‌كه‌ن و ئێمه‌ى 13 جوتیاره‌كه ته‌نیا وه‌كو ئه‌زموون باسمان ده‌كرێت”.
كۆنفڕانسه‌كه، جگه له پێشه‌نگای كشتو‌كاڵى، كۆڕ و وۆڕكشۆپ و سه‌ردانى كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێت.
شێخ جه‌مال، له لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه هه‌واڵى كۆنفڕانسه‌كه‌ى كۆڵۆمبیاى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌شێك له‌و نووسینه‌ى زانكۆكه‌شی داناوه كه باس له ئه‌زموونه‌كانى ده‌كات.