"تاوان بەربەستی رسقە"

لە جەوێکی باراناوی؛ کەلار نوێژە بارانەی ئەنجامدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11.1.2025، لە شارەدێی گردەگۆزینەی قەزای کەلار، لەگەڵ بارینی نمە باران، موسڵمانان نوێژە بارانەیان ئەنجامدا، چەند رۆژێکە زستانە و شارەکانی کوردستان بێ بارانن.

ئیحسان حەسەن، ھاوڵاتیەکی بەشداربوو لە نوێژە بارانەکە بە گریانەوە بە 964ى وت،”ئەپاڕێینەوە لە خودای گەورە بەزەیی پێماندا بێتەوە و بارانی رەحمەتمان بۆ ببارێنێت”، ئەو پێی وابوو، تاوان و خراپی مرۆڤەکانە بەو شێوەیە خودای گەورە بە مەبەستی سزادان باران نابارێنێت، ئەو ئاواتی خواست، دوعای کەسێکیان لە نوێژەە بارانەکە گیرا ببێ.

حەسەن ساڵەح، مامۆستایەکی ئایینە، وتارێکی بۆ بەشداربووان پێشکەشکرد و بە 964ى وت،ئەنجامدانی نوێژە بارانە گرنگە، ئێمە پاڕانەوەمان لەسەرە و بەندایەتی خۆمان بکەین بۆ خودای گەورە، ئەنجامدانی نوێژە بارانە سونەتە و ئێمەش ئەو سونەتەمان زیندوو کردووەتەوە، بەڵکو خودای گەورە دوعاکانمان لێ قبوڵ بکات و بارانمان بۆ ببارێنێت.

لەبارەی ئەو قسەیەی لەناو خەڵکی بڵاوە کە دەوترێت خراپی مرۆڤەکانە و ئەوەش سزای خودای گەورەیە باران نابارێت، مامۆستا ئاینییەکە وتی، ھەندێک جار خودای گەورە بەندەکانی تاقی دەکاتەوە بەوەی ھەندێک لە رەحمەتەکانی خۆی دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە، گوناھکردنیش دەبێتە ھۆی گرتنەوەی ھەندێک رسق و رۆزی”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نوێژەبارانە كرا و خەریكە دوعاكان قبوڵ دەبن

نوێژەبارانە كرا و خەریكە دوعاكان قبوڵ دەبن