لە زەوی و ئاسمانەوە

تورکیا بە چەکی قورس گوندەکانی جزیرە بۆردومان دەکات

964+

شۆرش قادری

تورکیا بە چەکی قورس گوندەکانی پارێزگای جزیرە و ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکات.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردووتەوە، “سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، گوندەکانی سەر بە شاری زرکان لە پارێزگای جزیرە بە چەکی قورس بۆردومان دەکات”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆردومانی دەوروبەری گوندی خربە شەعیر لە باکووری شاری زرکان دەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا ناوچە جیاجیاکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی و زەمینیی تورکیا بوونەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە.

پاش رووخانی رژێمی سوریا و کۆتاییهاتنی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد لە 8.12.2024 هێرشی تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی نزیک لەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان پەرەی سەندووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

هە*سە*د: هێرشێکی تورکیا و گروپە چەکدارەکانمان پوچەڵ کرد...

هە*سە*د: هێرشێکی تورکیا و گروپە چەکدارەکانمان پوچەڵ کردەوە

"تورکیا ژێرخانى رۆژئاواى کوردستان بە ئامانج دەگرێت و کار بۆ گەڕانەوەى داعش دەکات"