کەسێکیش بریندار بووە
لە شەرگات ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس گیانیان لەدەست دا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە مەفرەقی قەزای شەرگاتی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
عەقید ساڵح ئەرحیل، وتەبێژی هاتوچۆی شەرگات بە964ـی وت، “لەسەر رێگەی شەرگات – تکریت، بەدیاریکراوی نزیک مەفرەقی قەزای شەرگات، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری نیسان رۆگ وەرگەڕاوە”.
“لە رووداوەکەدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشحانەی گشتیی شەرگات کراوە”، عەقید ساڵح وای وت.
باسی لەوەش کرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە رووداوەکە بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە و تیژڕەویی بووە، شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە”.
وتەبێژی هاتوچۆی شەرگات ئاشکراشی کرد، سەرجەم سەرنشینەکان خەڵکی پارێزگای نەینەوان، تەرمەکانیش گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی شەرگات.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری