"جەوە بەهارییەکە نامینێ"
بەفر و باران گەڕایەوە و سەرمایەکی زۆریش بەڕێوەیە
964+
ژێوار خدر
سەرما وشکەکە تەواو بوو و بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە، جا خۆتان باش داپۆشن چونکە پلەکانی گەرماش دادەبەزن و سەرماکە بەهێزتر دەبێت.
با پێتان بڵێین کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە چۆن دەبێت بەپێی پێشبینییەکانی کەوشوهەوای هەرێم، لەم ئێوارەیەوە ئاسمان ساماڵ پەڵە هەوراوی نامێنێت و هەورەکەی چڕتر دەبێتەوە و دەبێت بە نیمچە هەور، هەرچەندە بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما زۆر جیاوازییان نییە لەگەڵ دوێنێ، بەڵام بۆ سبەی ئەم کەشە بەهارییەی نامێنێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن، جا هەر ئەوەش نییە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و دەمەو ئێوارە لە بەشێک لە ناوچەکان نمە باران دەستپێدەکات، ئینجا بۆ شەو لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری دهۆک، سلێمانی، سۆران و راپەڕین بارانێکی خۆش دەبارێت، لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر بارین دەستپێدەکات.
ئەمانەش بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆن بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى