لە 75 دۆلار نزیک بووەوە

سەرەڕای گرژییەکانی سوریا نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

شۆڕش قادری

گرژییەکانی سوریا لە هەفتەی رابردوودا کەمێک نرخی نەوتی دابەزاند، بەڵام چەند رۆژێکە روو لەسەرە و ئەمڕۆش لە 75 دۆلار نزیک بووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 74 دۆلار و 49 سەنت دیاری کراوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 71 دۆلار و 29  سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەروارد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ئەو ناوچەیە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممەوە جارێک تر رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.

کۆمپانیایەک نەوتى سپى بۆ 110 قوتابخانەى دهۆک دابین دەکا?...

کۆمپانیایەک نەوتى سپى بۆ 110 قوتابخانەى دهۆک دابین دەکات