"برینەکەی سەخت بووە"
ئەو گەنجەی لە دەربەندیخان ئۆتۆمبێل لێیدا لە سلێمانی گیانی لە دەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کەمێک لەمەوبەر لەبەردەم پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک گەنجێکی کرد بە ژێرەوە، بە برینداری زوو گەیەندرایە نەخۆشخانە لە سلێمانی بەڵام لەوێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە کاتی رووداوەکە گەنجەکە بە سەختی بریندار بووە، بە ئامبۆڵانس زوو براوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە و ئێستا تەرمەکەی براوە بۆ پزیشکی دادوەری.
دوو سەرچاوەی جیاواز لە دەربەندیخان و سلێمانی ئەم زانیاریانەیان بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.
گەنجەکە ناوی (م.ع)ەو تەمەنی 20 ساڵە، هەر ئێستاش لە پەیجەکانی دەربەندیخان نوسیان سبەینێ 8ـی بەیانی تەرمەکەی لە مزگەوتی (دەروازە) نوێژی مردووی لەسەر دەکرێت لە گۆڕستانی (کانی سارد) بە خاك دەسپێردرێت.
ئەم هەواڵە بە هاوکاری پەیامنێری سلێمانی تەواوکراوە