پەیامنێری 964 تا 20ی ژمارد

بە شێوەیەکی گوماناوی دەرگای بەشێکی زۆر لە گۆڕستانەکەی شارەزوور دزراون

964+
بڕوا مەجید

پەیامنێری 964 ئەمڕۆ چووە گۆڕستانی (یەخشی) لە ناحیەی زەڕایەن تا 20 گۆڕو زیاتریشی ژمارد کە دەرگاکانیان پێوە نەماوە، گومان دەکرێت دزرابن و بە ئاسن فرۆشرابن.

گۆڕستانی یەخشی کە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن ”پیر میکایڵ” دەکەوێتە خوارووی شارەزوورو دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزاکەوە دوورە، بەشێک لە گۆڕەکان دیواریان بۆ کراوەو دەرگایان تێدایە، ماوەیەکە خەڵکەکە دەڵێن هەر جارێک دەچن چەند دەرگایەک دیار نامێنێت، دەرگاکان ئاسنن.

نەک هەر ئەوە هەندێکی تریان لە دەوریان تەلبەند کراوە، تەلبەندەکانیش براون، پەیامنێری 964 بە چاوی خۆی بینی کێلی سێ گۆڕی پێشمەرگەش شکێندراوە.

ئەو کاتەی پەیامنێری 964 لەوێ بوو هەندێ کەسیش هاتبوون بۆ سەدانی گۆڕەکان، یەکێکیان کە پیاوێکی بەتەمەن بوو وتی ”دەرگاکان دەدزن و لە بازاڕدا بە ئاسن دەیفرۆشن”.

جارێ بەرپرسانی ناوچەکەو هێزە ئەمنییەکان هیچیان نەوتووە، بەڵام 964 زانیویەتی لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووەو بە دوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە دەرگاکانیان بردووە.

لە خانەقین ئەندامی باندێکی تایبەت بە دزینی ئۆتۆمبێل دە...

لە خانەقین ئەندامی باندێکی تایبەت بە دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا