لە کەرکەک و دوو بازرگان و ئاسایشێک بریندارن
بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنیەکان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر بریندار هەیە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 8.1.2025 لە گەڕەکی شۆراو و بەدیاری کراوی لە نزیک مزگەوتی گەورەی شۆراو رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی نیشتیمانی وئۆتۆمبێلێک کە ژمارەیەک چەکداری تێدا بوو روویدا بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوە بە 964ـی وت، دوای بەدواداچوونێکی وردی هەواڵگری و بەڕێوەبەرایەتی مادەی هۆشبەر لە نزیک مزگەوتی گەورەی شۆراو ئۆتۆمبێلێکی ئەو بازرگانە کەوتە بۆسەی هێزە ئەمنیەکان و لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەکە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیرکران و کارمەندێکی ئاسایشی نیشتیمانیش بریندار بووە.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی مادەهۆشبەرەکانی عیراق لە ساڵی 2024 شەش تۆن و 183 کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە،
14هەزار و 438 کەسیش دەستگیرکراون بە تاوانی مادەی هۆشبەر.
هەروەها 144 بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بڕیاری لە سێدارەدانیان دراوە، هەر لە ئامارەکەدا هاتووە 455 بازرگانی ناوخۆیی بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی دراون و لە کاتی دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر روبەڕووبونەوە دروستبووە 11 کەس کوژراون و 33 کەسیش بریندار بوون، لە ریزی هێزە ئەمنیەکانیش سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر کوژراون و 31ـی دیکەش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی