"نزیکەی 250 ملیۆن لیتر دابەشکراوە"

چلەی زستان نزیکە و هێشتا زیاتر لە 95 هەزار خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە

شۆڕش قادری

هەرچەندە بەرەو چلەی زستان دەڕۆین و وشکەسەرما باڵی بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا کێشاوە، بەڵام هێشتا زیاتر لە 95 هەزار خێزان نەوتی سپیان وەرنەگرتووە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، “تا ئێستا 249 ملیۆن و 562 هەزار و 200 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کراوە کە دەکاتە رێژەی 88% کۆی نەوتی دابەشکراو، بڕی 19 ملیۆن و 166 هەزار و 514 لیتریش لە عەمباردا ماوەتەوە”.

هەر بەپێی ئامارەکە، یەک ملیۆن و 247 هەزار و 811 خێزان لە هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە و 95 هەزار و 742 خێزانیش ماون نەوت وەربگرن.

+964صورة من منصة (شبكة):