لە سبەینێوە

تازە بوک و زاواکانی چۆمان بڕی 200 لیتر نەوت وەردەگرن 

964+

توانا نەقی

ئەو هاوڵاتیانەی هاوسەرگیریان کردووە و ناویان لای بریکارەکان تۆمار نەکراوە یان تازە بوک و زاوان نەوتیان بۆ دابین کراوە و دەتوانن وەری بگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە، قایمقامیەتی چۆمان بڵاویکردەوە،  ئەو هاوڵاتیانەی کە ناوی خۆیان لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای چۆمان و ناحیەکانی ( گەڵالە، حاجی ئۆمەران، قەسرێ و سمیلان) تۆمارکردبوو نەوتیان بۆ هاتووە.

دەشڵێت، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بۆ ئەو کەسانەیە کە هاوسەرگیریان کردووە و ناویان لای هیچ بریکارێک تۆمار نەکردووە.

ئەو کەسانە دەتوانن لە سبەینێ رۆژی چوارشەممە 8.1.2025ـەوە کاتژمێر 1:00ـەی پێشنیوەڕۆ لە بەنزینخانەی هاوچەرخ نەوتەکەیان وەرگرن.

قایمقامیەت ئاماژەی بەوەکردووە بڕی 106 هەزار دینار وەردەگیرێت و هاوڵاتی لەکاتی نەوت وەرگرتن ئەبێت ناوی لە لیستی دابەشکردنەکە هەبێت، هەروەها  هەر هاوڵاتیەک لە کاتی خۆیدا ئامادە نەبیت خۆی لە وەرنەگرتنی بەشە نەوتەکەی بەرپرسە