بۆ مانگی 12

“بڕیارە سبەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بدرێتە پێشمەرگە”

+964

ژووری هەواڵ

بڕیارە سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی 11ی وەزارەتی پێشمەرگە، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 خەرجبکرێت بۆ ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.1.2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە 964ـی راگەیاند، ئاگاداریان کردوون کە سبەینێ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 خەرجدەکرێت، “هەرچەندە تاوەکو ئێستا نەهاتووە سەر هەژماری بانکییان”.

کۆمەک و هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پیشمەرگە تائێستا گەیشتووەتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ساڵی 2014ـەوە، بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی – ناتۆ، بۆ بەگژداچوونەوەی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” ناسراو بە داعش پێک هێندرا.

موچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بۆ مانگی یەکی ساڵی نوێ دابەش...

موچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بۆ مانگی یەکی ساڵی نوێ دابەش دەكرێت