لە كەنەدا

سەرۆک وەزیران دەستی لە حكومەت و حزبەكەی كێشایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەمێك پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی كەنەدا جەستن ترۆدۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتی حكومەت و حزبەكەشی كێشایەوە.

ترۆدۆ دوای نزیكەی 10 ساڵ لە پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ بڕیاری دا واز بهێنێت و دەستی لە كار كێشایەوە، هەروەها دەستی لە سەرۆكایەتی حزبی دەسەڵاتداریش كێشایەوە.

جەستن ترۆدۆ، كە بە سەرۆک وەزیرانە قۆزەكە ناسراوە، لە 2015 سەرۆكایەتی حكومەتی كەنەدای وەرگرت، دواتر لە هەڵبژاردنەكانی 2019 و 2021 توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێتەوە و لە لایەن هاوڵاتیانی وڵاتەكەشی خۆشەویست بوو، بەڵام ئێستا بە پێی راپرسییەكان لەگەڵ ركابەرەكەی، كە پیێر پۆلیڤێری سەرۆكی ئۆپۆزیسیۆنی كەنەدایە و پێشتر سەرۆكی پارتی پارێزگاران بوو، بە 20 خاڵ لە دواوەیە.

بە پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ترۆدۆ لە لایەن ئۆپۆزیسیۆن و هەندێك لە ئەندامانی حزبەكەی خۆیشییەوە “پارتی لیبرالی” فشاری زۆری لەسەر كراوە واز بهێنێت، تا دواجار ئەمڕۆ بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی دا.

دەبێت تا مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنێک لە کەنەدا ئەنجام بدرێت و پێشبینی دەکرێت لیبراڵەکان ئەمجارە بە پارتی پارێزگارانى ئۆپۆزسیۆن بدۆڕێن.

سەرۆکى گەنج و کەشخەکەى کەنەدا دەستلەکار دەکێشێتەوە

سەرۆکى گەنج و کەشخەکەى کەنەدا دەستلەکار دەکێشێتەوە